فاوندەیشن هاب لەبەرچی؟
زۆربەی ئەو کەسانەی بیر لە داهێنان یان بیزنیس دەکەنەوە، نیگەرانی ئەوەیان هەیە چۆن بتوانن سەرچاوەی دارایی دابین بکەن کە لە کۆتاییدا ئەگەر بیرۆکەکەیان سەری نەگرت، بارگرانیی زۆر دروست نەکات، بە کوردی (نەکەونە ژێر قەرزەوە).
Entrepreneurship

بیرۆکەکان هەرچەند داهێنەریش بن ئەگەر نەکرێت جێبەجێ بکرێن تەنها وەک بیرۆکە دەمێننەوە. ئەم جێبەجێکردنەش پێویستی بە پلانێکی دروستی و بەڕێوەبردن و سەرچاوەی دارایی و مرۆیی و کەرستە هەیە. بەڵام، زۆر لە کارسازان کە بۆ یەکەمجار بیزنیسی خۆیان بنیاد دەنێن، لەوانەیە ئەو سەرچاوانەیان بەردەست نەبێت، بەتایبەتی سەرچاوەی دارایی. بۆیە هەردەم ترسیان لە گریمانەکان هەیە.

 

بۆیە و بۆ ئەوەی بەشێک لەم نیگەرانییانە کەم بکەینەوە، ئێمە وەک فاوندەیشن هاب شوێنی کارکردنی بێبەرامبەر دابین دەکەین لەگەڵ هەموو پێداویستییەکانی ڕۆژانە.

فاوندەیشن هاب
چەند وێنەیەک لە ناوەوەی فاوندەیشن هاب.
Launch Ceremony
کارسازی چییە؟
کارسازی بریتییە لە هەوڵدان بۆ دروستکردن و خاوەندارێتیکردن و بازرگانیکردنی بیرۆکەیەک، تەکنەلۆجیایەک، بەرهەمێک، یان خزمەتگوزارییەک، هەروەها گرتنەبەری مەترسی و پاداشتەکانی پەیوەست بەم کارە.
چۆن داواکاری پێشکەش دەکەیت؟
چۆنییەتی بوون بە ئەندام، بۆ ئەوەی ئۆفیسەکەت لە هاب دابمەزرێنیت.
Hummingbird
تکایە ئەم پرسیار و وەڵامانەی خوارەوە بخوێنەوە پێش پێشکەشکردنی داواکاری ⇣ 

The Foundation Hub - Frequently Asked Questions

فاوەندەیشن هاب چییە؟

فاوەندەیشن هاب شوێنێکی هاوبەشی کارکردنی بێبەرامبەرە بۆ پشتگیریکردنی بیرۆکەی داهێنەرانە، دەستپێشخەری کار و بزنسە بچوکەکان.

ئامانجی فاوەندەیشن هاب چییە؟

ئامانجی سەرەکیمان بەهێزکردن و گەشەکردنی ئابووری بە گشتی و بیزنیسە بچوکەکانە بە تایبەت. سەرچاوە و ڕاهێنان و ڕاوێژی بێبەرامبەر دابین دەکەین.

چ جۆرە خزمەتگوزارییەک پێشکەش دەکات؟

ئۆفێسی هاوبەش بە هەموو پێداویستییەکانییەوە، بەرنامەی ڕاهێنانی بنەڕەتی لەسەر پەرەپێدانی بازرگانی، سەرکردایەتی، داهێنان و بەڕێوەبردن، هەروەها سوودوەرگرتن لە ئەزمون و ڕاوێژ.

هیچ تێچوویەک هەیە بەرامبەر بەم خزمەتگوزارییانە؟

نەخێر، هەموو خزەمتگوزارییەکانی فاوەندەیشن هاب بێبەرامبەرن.

هیچ سەکتەرێکی دیاریکراو دەستنیشانکراوە؟

نەخێر، ئێمە پێشوازی لە هەموو سێکتەرەکان دەکەین بەو مەرجانەی کە دەبێت پیشانی بدەن کە داهێنانیان کردووە لە کارەکانیان و بیزنیس مۆدێلێکی تۆکمەیان هەیە.

کێ دەتوانێت سوودمەندبێت لە فاوەندەیشن هاب؟

فاوەندەیشن هاب کراوەیە بۆ:

  • دەسپێشخەریی کاری داهێنەر کە بیزنیس مۆدێلێکی تەندروستی هەبێت.
  • ئەو بیزنیسانەی توانای گەشەکردنییان هەیە و پێوستییان بە پشتیوانی زیاتر هەیە.
  • ئەو کەسانەی بیرۆکەی داهێنەریان هەیە و ئامادەن بۆ داڕشتنی پلانی بیزنیسەکەیان (بۆ ماوەی ٣ مانگ).
  • کۆمپانیا و دەستپشخەری کاری بیانی و نێودەوڵەتی کە دەیانەوێت بەروبووموکانیان لە بازاری ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان تاقی بکەنەوە.

مەرجەکان چین؟

  • داهێنان بناغەی بیرۆکەکەت یان بیزنیسەکەت بێت.
  • پلان و مۆدێلی بیزنیسەکەت ئامادە بێت (جگە لەوانەی هێشتا لە قۆناغی بیرۆکەدان).
  • تیمەکەت لە ٤ کەس زیاتر نەبێت.
  • بیزنیسەکەت بە فەرمەی تۆمار کرابیت، یان لە قۆناغی تۆمارکردندا بێت (جگە لەوانەی هێشتا لە قۆناغی بیرۆکەدان).

دەتوانم زیاتر لە یەک ساڵ لە فاوەندەیشن هاب بمێنمەوە؟

نەخێر، خزمەتگوزارییەکانی فاوەندەیشن هاب تەنها بۆ ماوەی یەک ساڵن. لەم ساڵەدا هەموو سەرچاوەیەک دابین دەکرێت بۆ ئەوەی بتوانیت بە سەرکەوتوویی بەردەوامی بە کارەکانت بدەیت لە دەرەوەی فاوەندەیشن هاب.

چ جۆرە ڕاهێنانێک پێشکەش دەکرێت؟

ڕاهێنانی جۆراوجۆر پێشکەش دەکەین و گرنگی دەدەین بە:

  • چۆنییەتی گۆڕینی بیرۆکە بۆ بیزنیس
  • کارەمەیی سەرکردایەتییکردن
  • ستراتیجی داهێنان
  • بەڕێوەبردنی بیزنیس

چی ئەگەر هێشتا بیرۆکەیەکی بینیسی تەواوم نەبێت؟

گریمان بیرۆکەیەکی داهێنەرانەت هەیە بەڵام پلانی بازرگانیت دانەناوە. لەو حاڵەتەدا دەتوانیت داواکاری پێشکەش بکەیت بۆ پرۆگرامی ڕاهێنانی سێ مانگی کە بۆ یارمەتیت بدات لە چەسپاندنی بیرۆکەکەت و دروستکردنی بناغەیەکی تۆکمە بۆ کارەکەت.

ئایا دەتوانم ڕاوێژ بە تیمی فاوەندەیشن هاب بکەم بۆ پەرەپێدانی بیرۆکەکەم؟

بە دڵنیاییەوە، ئێمە هانی بەیەکەوە بیرکردنەوە دەدەین.

چۆن داواکاری ئەندامبوون پێشکەش بکەم؟

نهێنیی داهێنەرانی زنجیرەیی
زۆر کەس کە بیر لە داهێنان دەکەنەوە وادەزانن وەک داگیرسانی گڵۆپ وایە، بەڵام لە ڕاستیدا داهێنان تێکەڵەیەکە لە بیرۆکەی داهێنەرانە و جێبەجێکردنی تۆکمە. مارتی لویس ڤێرین، پرۆفیسۆری داهێنان لە قوتابخانەی بازرگانی زانکۆی کوینزلاندی ئوسترالی، ئەم بابەتە زیاتر ڕوون دەکاتەوە.
Secrets of serial innovators, thomas Edison
خزمەتگوزارییەکانمان
Foundation Hub شوێنێکی ئۆفیسی کراوە و بەیەکەوە کارکردنە، کۆمەڵێک خزمەتگوزاری بێبەرامبەر پێشکەش دەکات.
Hummingbird Origami
  • شوێنی ئۆفیسی هاوبەشی کارکردن کە ئاسانکاری دەکات بۆ دەستپێشخەری داهێنەرانە و بزنسە بچووکەکان
  • بەرنامەیەی ڕاهێنان بۆ بیرۆکە ناوازەکان
  • ڕاوێژکاری بازرگانی
  • وەبەرهێنان و دەرفەتی تۆڕکردن
  • سیمینار و وۆرک-شۆپ
  • ڕاهێنان بۆ ئەندامان
  • توێژینەوە، پەرەپێدانی سیاسەت، و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری

 

 

دەربارەی ئێمە
FOUNDATION HUB لە پایتەختی ڕۆشنبیری، لەسەر ١٥٠٠ مەتر، یەکەم ناوەندی بەیەکەوە کارکردن و کارسازیی و داهێنانە لە کوردستان و عێراق. ئێستا تۆش دەتوانیت ببیتە خاوەنی ئۆفیس لەم ناوەندە.
Hummingbird

FOUNDATION Hub ناوەندێکی هاوبەشی بەیەکەوە کارکردنە لە شاری سلێمانی بۆ بەهێزکردنی ئابووری بە گشتی و بیزنیسە بچووکەکان بە تایبەت.

شوێنی کارکردنی بێبەرامبەر و بەرنامەی ڕاهێنان و ڕێنمایی پسپۆری پێشکەش دەکەین بە کارسازان دکەین لە هەموو قۆناغەکانی کاریاند. شێوازی کارکردنمان برەو بە داهێنان دەدات و هەموو پاڵپشتییەک و هۆکارێک دابین دەکەین بۆ سەرکەوتنی بیرۆکەکان و گۆڕینییان بۆ بیزنسێکی سەرکەوتووە.

 

کارگەی جگەرەی کۆن - کارگەی کولتوری نوێ

Foundation Hub دەکەوێتە ناو کارگەی جگەرەی کۆن کە بناغەیەکی مێژوویی پیشەسازی سلێمانییە و لە ساڵی ١٩٥٦ لەلایەن وەزارەتی ئابووری عێراقەوە دامەزراوە و ٢٥ دۆنمی فراوان دەگرێتەوە. لە ساڵی ١٩٦١ دەستی بە کارەکانی کردووە، تا ساڵی ١٩٩١ بەردەوام بووە. لە ئێستادا ناوەندێکی چالاکە بۆ پڕۆژە و بۆنە کولتوورییە جیاوازەکان و وەک یەک لە شوێنەوارە کولتوورییە دیارەکانی سلێمانی ماوەتەوە.