کۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و کارسازی - سلێمانی ٢٠٢٥
IIEF 2025
کۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و کارسازی ٢٠٢٥ بۆ ساڵی دووەم لە ڕۆژی ٦ی نیسان دەبەسترێت . ئەم کۆڕبەندە سەکۆیەکە بۆ پسپۆڕانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، کۆمپانیا دەستپێشخەرەکان، وەبەرهێنەران، و داڕێژەرانی سیاسەتە بۆ پێشخستنی داهێنان، کارگێڕی، توێژینەوە، و پەروەردە.
ئامانجمان دروستکردنی بیرکردنەوەی داهێنەرانە و کارسازیی سەرکەوتووە. ئێمە دڵنیاین ئەم کۆڕبەندە کاریگەری دەبێت لەسەر هێنانە دی ژینگەیەکی تەندروستی ئابووری و داهێنان و کارسازی.