کوردی English
سەرکردایەتیکردن و داهێنان (١٤ ئەیلول ٢٠٢٤)
فاوندەیشن لاب-کۆیە پرۆگرامی سەرکردایەتیکردن و داهێنان لە شاری کۆیە لە ١٤ی ئەیلول تا ٢٦ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ ڕادەگەیەنێت. هەر کۆرسێک هەفتەی دوو ڕۆژ لە فاوندەیشن لاب ئامادەدەبێت. ڕۆژێکی ئاسایی چوار کاتژمێر وانە لەخۆدەگرێت: کاتژمێر ٩ بەیانی تا ١ دوای نیوەڕۆ یاخود ٣ی دوای نیوەڕۆ بۆ ٧.
Leadership & Innovation

پەیام گەیاندن و چاپی سێ دوری (١٢-١٨ ساڵ): لەگەڵمان بن لە گەشتێکدا بەناو هونەری پەیام گەیاندن، کە تێیدا شارەزا دەبیت لە پیشەی دروستکردنی گێڕانەوەی سەرنجڕاکێش و ئیلهامبەخش. بەهرەی پەیام گەیاندن پەرە پێبدە لە ڕێگەی چالاکییە کردەیەکان کە بە شێوەیەکی تایبەت دروستکراون بۆ بەرزکردنەوەی توانستی پەیام گەیاندنت. لەهەمان کاتدا، توانای تەکنیکی بەنرخ بەدەستبهێنە لە چاپی سێ ڕەهەندی مۆدێرن و دیزاینی سەرنجراکێش. ڕاهێنەری شارەزامان لەو بوارە، بە ئەزموونی دە ساڵ لە وانەوتنەوە لە کۆلێژەکانی ئەندازیاری، لە هەموو هەنگاوێکی ڕێگاکە ڕێنماییتان دەکات.

 

داڕشتەسازی بیرکردنەوە و کارسازی (١٩-٣٥ ساڵ): دەست بکە بە گەشتێک بۆ داڕشتنی بەرنامەی ژیانت و لەخۆگەیشتن- ڕێبازێکی میتۆدی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کە هاندەری هاوسۆزی، بیرۆکە و نموونەسازییە. چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئالەنگارییەکان بە شێوەیەکی داهێنەرانە بدۆزەرەوە و چارەسەری داهێنەرانە لە ڕێگای ڕاهێنانی پراکتیکیەوە پەرەپێبدە. لەهەمان کاتدا، پەرە بە هزری کارسازی خۆت دەدەیت کە وات لێدەکات گەشتێکی نوێی کار و پشت بەخۆبەستن دەستپیبکەیت. کارنامەیەکی سەردەمیانە داڕێژراوە کە پەرە بە هزرێکی داهێنەرانە دەدات.

 

 

کارامەییەکانی سەرکردایەتی لە بەڕێوەبردن و دارایی و سەرکردایەتی لە ڕیگای ڕەنگدانەوە (١٩-٣٥ ساڵ): پەرەپێدانی پراکتیکەکانی بەڕێوەبردنی کاریگەر، پلاندانانی دارایی ستراتیجی و توانای بیرکردنەوە لە بڕیارەکانی سەرکردایەتی ئامانجی ئەو خولەیە لە ڕاهێنانەکان. بەشداربووان فێردەبن چۆن بڕیاری دارایی هۆشیار بدەن، تیمەکان بەڕێوەببەن و سەرکردایەتی بکەن. بەرنامەکە جەخت لەسەر بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و گونجاندن و سەرکردایەتی ئەخلاقی دەکاتەوە. بە پەروەردەکردنی ئەم کارامەیییانە، گەنجەکان دەتوانن توانای خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی ژینگە ئاڵۆزەکانی ئابوری بەرز بکەنەوە. ڕاهێنانی پراکتیکی و توێژینەوەی کەیسی جیهانی ڕاستەقینە بەشداربووان ئامادە دەکەن بۆ سەرکردایەتیکردن بە متمانە و لێهاتوویی.

 

Image
fg